جەختی سودانی لەسەر گرنگی پشتیوانی لە كارەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران
(0) /
زایەڵە - محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی كارەكانی لێژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران و چەسپاندنی هاوبەشی دوو قۆڵی لە ئاست و بوارە جیاجیاكاندا كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیری ئابووری و دارایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیحسان خاندوزی و شاندی یاوەری كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆی سەرجەم دۆسیە و پرسەكانی ئابووری، هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراقی و ئێرانی بوو.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی ئاماژەی كردووە : گرنگی پاڵپشتیكردنی كارەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران و چەسپاندنی هاوبەشی دوولایەنە لە ئاست و بوارە جیاجیاكاندا.
لای خۆیەوە وەزیری ئێران پێزانینی سەركردایەتی ئێرانی بۆ ڕۆڵی عێراق لەلێككەوتنەوەی بۆچوونە كاندا نوێ كردەوە كە ئەمەش بووە هۆی لێكتێگەیشتنی ئەم دواییە لە نێوان شانشینی سعودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران، بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیریی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر بكات لەناوچەكە.
تێبينيێك بنێرە: