وتەبێژی حكومەتی عێراق: دەنگدان بۆ دروستكردنی پارێزگای هەڵەبجە دادپەروەرانەیە بەرامبەر بە قوربانیدانی ئەو شارە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق حکومەت هەڵەبجە


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی دووپاتی كردەوە كە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دروستكردنی پارێزگاری هەڵەبجە دادپەروەرییە بەرامبەر بە قوربانییانی ئەم شارە.
عەوادی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە : لە 16ی ئازاری داهاتوودا یادی 35 ساڵەی تاوانە پڕ ئازاربەخشەكەی هەڵەبجەمان دەبێت، كە لەلایەن ڕژێمی لەناوچووەوە بەرامبەر خەڵكی سڤیل و بێتاوانی بێ بەرگری ئەنجامدرا لە شاری هەڵەبجەی كوردنشین كە وەك برینێكی قووڵ لە یادەوەری گەلی عێراق و هەموو مرۆڤایەتیدا مایەوە وكە ئەم یادگارییە بە ئازارە تێدەپەڕن.
هەروەها ووتیشی : وەك چۆن شەهیدان و بریندارانی ئەو كارەساتەمان لەبیرە و ڕەحمەت و سڵاو بۆ ڕۆحیان دەنێرین و وانە و پەند وەردەگرین كە دەوڵەت پارێزەر و بەرگریكاری هاووڵاتیان بێت، و لە پێناو دادپەروەری بۆ ئەو قوربانییە بێتاوانانەی كە ژیان بە ناڕەوا و شەڕانگێزانە لەدەستچوو و لە پێناو دڵسۆزی بۆ خاكی هەڵەبجە، سەرۆكی حكومەت لە دانیشتنی كابینەدا كارەساتی هەڵەبجەی وەبیرهێنایەوە خوای گەورە ڕەحم بە گیانی پاكی شەهیدانی بێتاوان بكات،بۆیە پێشنیاری خستە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە.
عەوادی لە درێژەی قسەكانیدا : دەنگدانەكە بە كۆی دەنگ بە دادپەروەری بەرامبەر ئەم شارە قوربانییە ئەنجامدرا، پڕۆژەكەش بە پێی دەقە دەستوورییەكان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ پەسەندكردنی و ئاماژەی بەوەشكرد : خاكی هەڵەبجە بەرزكراوەتەوە وبۆ شەهیدەكانی بەهەشتی ئەبەدی و بۆ هەموو شەهیدانی عێراقیش .