سوودانی: لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتووینەتە رێککەوتن

(0) / / عراق / زایەڵە


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023ـش دەڵێت، 12.06%ـە و پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و گوتی، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی قەبارەی بودجەی 2023 گوتی، 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە.

، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییدا بە سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد. 

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران رێکارە کارگێڕییەکانی بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەشی پەسەندکرد و وەک 19هەمین پارێزگای عێراق ناساندی.