زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پیرۆزبێت لە کورد کوردستان پیرۆزبێت لە تەواوی کورد بەگشتی و هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان بەتایبەتی ،ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بڕیاریدا کە هەڵەبجە ببێتە پارێزگای ( 19 ) هەمینی عێراق.پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێت تا بتوانرێت بە باشترین و جوانترین شێوە خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستە بکرێت لە سەرجەم بوارەکانەوە،
پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان پەلە بکەن لە خزمەتکردنی زیاتری ئەم شارە، چۆن هەڵەبجە بۆتە ناسنامە بۆ گەلی کورد ئاواش ببێتە شارێکی نمونەی لە خزمەت و ئاوەدانی و قەرەبوکردنەوەدا نەک بە پێچەوانەوە ببێتە قوربانی ململانێی ناتەندروستی لایەنە سیاسی و کەسەکان.
وتیشی، جارێکیتر پیرۆزبێت وەک ئەڵێن هەزار بەرتیل قەرزێک نابژێرێت هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان و کوردستان پێویستیان بە خزمەتە بەکرداری چونکە ئەم گەل و شارانەی وڵاتی ئێمە گرفتاری بەڵێنی بێکردارن.
کامەران کەریم