1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / سوریه / زایەڵە بەشار ئەسەد پۆتن ڕووسیا سووریا


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری سووریا لە سەفەرێکی لەپێش ڕانەگێنراو، گەیشتە پایتەختی ڕووسیا بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی دیدار و گفتوگۆ بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا – سانا – بەشار ئەسەد ئێوارەی سێ شەممە لە سەفەرێکی لەناکاو گەیشتە موسکۆ و بڕیارە لەگەڵ ولادیمیر پۆتن سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و گفتوگۆ بکات.

میخائیل بۆگدانۆف نوێنەری تایبەتی پۆتن و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی ڤەنکۆوا بە شێوەی فەرمی پێشوازی لە ئەسەد کرد.

ژمارەیێکی زۆر لە وەزیرانی کابینەی سووریا لەم سەفەردا هاوڕێیەتی ئەسەد دەکەن.