پیشاندانی دەقی سەرەکی نووسراوەکان شێکسپیر

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شێکسپیر


Mar 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دەقی سەرەکی "فولیڤی یەکەم" نووسراوەی شێکسپیر لە وڵاتی ئیرلەند و بەریتانیا چاپ و ڕادەستی خەڵکی دەکرێت.

400 ساڵ پێش ئێستا دۆست و هاوڕێیە وەفادار و هاوبیروڕاکانی "ویلیام شێکسپیر" هەوڵێکی باش و گرنگیان دابوو بۆ کۆکردنەوەی هەموو بەرهەمەکانی ئەو نووسەرە بەتوانا بە شێوازێکی تەواو و سەرجەم لە چوارچێوەی یەک بەرگی پەرتووکدا و ئاشکرا نەبوو کە ئەو هەوڵەیان لەبۆ ڕێزدانان و خوشەویستی ئەو نووسەرە ئەنجام داوە یاخود لەبەر بەدەستهێنانی پووڵ و پارە.

کۆی بەرهەمەکانی شێکسپیر یەکەمجار لە ساڵەکانی 1623 زایینی و 7 ساڵ پاش لە مەرگی ئەو نووسەرە بڵاو بوویەوە، بەڵام بە کەم و کورتی واتا هەنێ لە شانۆنامەکان ون بوون یان کەم و کورت و تەواو نەبوون. ئێستاکە ڕێکخراوە و هەڵگرانی بەرهەمە تایبەت و ناوازەکان کە خاوەن دەقە سەرەکییە بەجێماوەکانی شانۆنامەی"فولیڤی یەکەم"ن ئیمکانی پشکنین و بینینی ئەو دەقانەیان بۆ هەموو خەڵکی بەریتانیا و ئیرلەند پێکهێناوە. کەوابوو کتێبخانەی بەریتانیا لەم ساڵەی کە تێداین پێشانگای دوو کتێبی شێکسپیر دەکاتەوە، دوو کتێب بە نێوی "سازکردنی فولیڤی یەکەمی شێکسپیر" و " فولیڤی یەکەمی شێکسپیر ئەنتیکە کتێبیکی مانا بە چوار سەدە تەمەنەوە" کە هەردووکیان بە قەڵەمی "ئێماسمیت" مامۆستای زانکوی بەشی توێژینەوەی شێکسپیری زانستگای ئەکسفۆرد نووسراوە و بڕیار وایە لە مانگی داهاتوودا بڵاو بکرێتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە لە هەمان ساڵەکانی 1623دا نزیکەی 700 تا 750 بەرگ لە کتێبی فولیڤی یەکەم، تەنیا بۆ کڕیارانی تایبەت و بەسامان و هۆگری شانۆ لەچاپ درا و لە هەمان ساڵیشدا هەموو بەرگەکانی ئەو پەرتووکە بەنرخە فرۆشرا و لە سەرجەمی هەموو ئەو بەرگانە، ئێستاکە تەنیا نزیکەی، 50 بەرگ لە بەریتانیا و 149 بەرگیشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەجێ ماوە و هەڵگیراوە.