چەند ڕۆژێك بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئاسمان و كەشی ئێستای ھەرێمی كوردستان نزیكبوونەوەی ھێڵی چالاكی باران و لەھەفتەی ئایندەشدا بەتایبەت لەرۆژی یەكشەمەوە پێشبینی ئەكرێت نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بەفراوانی چالاك ببێتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی زانیاری نوێی لەبارەی كەش و هەوا بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئاسمان و كەشی ئێستای ھەرێمی كوردستان نزیكبوونەوەی ھێڵی چالاكی باران و ھەورە بروسكە لەناوچەكانی سنوری رۆژئاوای عێراق و پارێزگای دھۆك و موسڵ لەكاتەكانی ئایندەدا ھەورە بروسكە و تاوە بارانی بەخوڕ لەم ناوچانەدا دەستپێدەكات.
لەبارەی كەشوھەوای رۆژانی نەورۆز و بەگشتی ھەفتەی ئایندە وتیشی، لەرۆژی یەكشەمەوە ١٨-٣-٢٠٢٣ پێشبینی ئەكرێت نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بەفراوانی چالاك ببێتەوە كە ئەگەر ھەیە تا كۆتای ئەو ھەفتەیە یان ماوەیەكی زیاتر ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەكە بمێنێت و جێگیر ببێت كە ئەمەش ئەبێتە ھۆی بەردەوامی چربوونەوەی ھەور و بارانبارین لەناوچەكانی ھەرێمی كوردستاندا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: