بێستون سابوراوایی  لەڕێگای زایەڵەوە ڕاستیە نەگۆڕەکانی یەکێتی دەخاتەڕو

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی


Mar 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ٠ بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی خاکیی و جەماوەریین، ئەوان پەروەردەی سادەیی و خۆشمەرەبیی سەرۆک مام جەلالن، لە خەڵک جیا نابنەوە و پێشەنگی جەماوەرن.جەنگین بە هەموو شێوازە ئاشتیەکان بۆ هێنانەدی ئامانجە ڕەواکانی خەڵک و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بێ مەرج بۆ هەمووان بنەمای سەرەکی بیناکردنی یەکێتیە.

وتیشی،  دابینکردنی کەشوهەوایەکی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و جیاوازیە ڕەگەزیەکان و پشتیوانی کردنی ژنان بۆ بەشداری چالاکانە لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگا.لە کاتێکدا هێشتا لە چوارچێوەی دەستوری وڵاتی عێراقدا گوزەران دەکەین ناکرێت بەخەیاڵی سەربەخۆیی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا تێک بدەین و میللەتەکەمان تووشی جۆرەها کێشە و قەیران بکەین کە ڕێگای دەرچوون لێیان دیاریکراو نەبێت..لە کاتێکدا زەمینە لەبار بێت بۆ ئەوەی دەستکەوتی باش لە بەغداوە بۆ  باشترکردنی گوزەرانی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.

هێمای بەوەشکرد، دامەزراندنی زیرەکانەی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دەر ودراوسێ  دوور و نزیکەکاندا بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە بازاڕەکانیان ودوورخستنەوەی مەترسیە جۆراوجۆرەکان.

کامەران کەریم