کۆمەڵگەی بازرگانی کەلار کرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بازرگانی کەلار


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنووری قەزای کەلار و بازرگانان ، لە مەراسیمێک دا کۆمەڵگەی بازرگانی کەلار کرایەوە.

لە سەرتای مەراسیمەکەدا قایمقامی کەلار وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوەکرد کە خۆشحاڵە بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گەورە و گرنگی بازرگانی لەم چەشنە ، کە دەبێتە دەرگایەکی تر بۆ بوژانەوە و گەشەپێدانی زیاتری ئابوری لە کەلار دەوروبەری.

وتیشی ،دروستکردنی ئەم کۆمەڵگەیە لە دەروەی شار ، رۆڵێکی باش دەگەڕێت ، لە ئاسانکاری و ڕێکخستنەوەی کاری بازرگانی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناوشار ، دوورکەوتنەوە جوڵەی ئۆتۆمۆبێلی بار هەڵگر لە ناو شاری کەلار.

ئاماژەی بەوەش دا ، ئەم ژمارە زۆرەی کۆگا وا دەکات پێداویستی ناوچەکە لە خواردن و کاڵا و شتومەک پڕ بکاتەوە ، بە تایبەت لە کاتی کێشە و قەیرانەکاندا وەک چۆن لە کاتی سەرهەڵدانی کۆرۆنا دا کێشە دروست بوو.

کۆمەڵگەی بازرگانی کەلار لە سنووری گردەگۆزینەی باشووری کەلار لە سەر رووبەری (٣٠)دۆنم زەوی بنیات نراوە ، بە جۆرێک (٧٢) کۆگای بازرگانی گەورە لە خۆ دەگرێت.

کامەران کەریم