هەڵەبجە زامێکی لەبیرنەکراو / کامەران کەریم

(0) / / مقالە / زایەڵە هەڵەبجە کامەران کەریم


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەڵەبجە ئەوشارەی کەمرۆڤ گەلێکی جنسی دڕندە لەماوەیەکی کەمدا گەورەترین تەوانی دەرهەق  بەخەڵکەکەی و سروشت و ژینگەو جوانیەکانی کرد، کەتاهەنوکە زامێکە لەبیرمان ناچێتەوە، ئێمە باسی دڕندەناکەین وەک ئاژەڵ باسی دڕندەیی ڕژێمێک دەکەین کە دەستی سورە بەخوێنی ڕۆڵەکانی،تەنها تاوانیان ئەوەبو خوابەکوردی دروست کدبون.

دەبێت سزای بکەرانی چۆن بێ لەقیامەت دەبێت قیامەتێک دروست بکرێت،بۆئەم دڕندانە،بەعس ئەوەی سیفەتی مرۆڤایەتی بو تێیدا خاڵی بو، تەنها ئەوەی دەزانی کەیان دەبێت سەرشۆڕم بی،یان لەناوت دەبەم.

هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان جێگای تەقدیرن لای ئێمە وەک تاکی کورد،ئێمە هاوخەم و هاوئازارین لەگەڵیان، ئێمە ئەوەش دەزانین کەچەندە ڕێکخراوە نامرۆڤەکان و وڵاتانی بەناو ئیسلامی ئەوکاتەو وڵاتانی ئەوروپی سەیری قیزەونترین تاوانیان دەرهەق بەمرۆڤایەتی  دەکرد و سەیری مردنی سامناکی بەکۆمەڵی خەڵکانی هەڵەبجەیان دەکرد.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی کەئێمە ناڕەحەت دەکات ئەو بێ خەمی و ئیهمال کردنەی حکومەتی هەرێمە کەتائێستاشی لەگەڵدا بێ نەیتوانیوە گلەییەکانی خەڵکی ئەوشارە کۆتای پێ بهێنێت.

حەیف باجی کوردایەتی بدەیت بەخۆت و ڕۆڵەکانت و هەمو ئیمکانیاتێکی مادی ،بۆئەوەی کیانێک دروست ببێت،کەچێ دەوڵەتە خۆماڵیەکە هێشتا ئاوڕی جدی لەم شارە نەدابێتەوە.زروفی لاف و شیعاراتی سواو کۆتای هات، هەمو دەزانین لەهەمو 16/3  مەسئولین چی دەڵێن و دوای چۆن قسەکان ڕەواجی نابێت.

بۆسەرکردانی کورد پێویستە ئیتر بەجدی کاربۆئەم شارەو خەڵکەکەی بکەن، ناکرێت دوای ئەوهەموە ساڵە نەتوانی سادەترین هاوکاری خەڵکەکەی بکەیت و هێشتا خەڵک گلەیی هەبێت.

واز لەومەراسیم و دەعوەت وقسەی سەرستەیجە بێنن کەمێک وەهۆش خۆتان بێنەوە وکاری جدی بۆئەم شارە بکەن، چونکە برینێکی لێ دراوە ساڕێژبونی مەحاڵە.