
بەتۆمەتی بڕینه‌وه‌ی زیاتر لە 100 دره‌خت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بڕینه‌وه‌ی زیاتر له 100 دره‌ختی به‌ته‌مه‌ن، بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە زیاتر له 100 دره‌ختی له‌سنوری قه‌زای سه‌یدسادق بڕیوه‌ته‌وه، توانرا تۆمەتبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقه‌وه دەستگیربكرێت. به‌شێك له‌و ده‌ره‌ختانه‌ی تۆمه‌تبار بڕیویه‌تییه‌وه ته‌مه‌نیان سه‌رو 20 ساڵ بووه.
لەئێستادا تۆمەتبار (ر، س، ع) لەدایكبووی 1995 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 42 لەیاسای ژینگه دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
یەڵەاکامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: