زایەڵە - لەدرێژەی چالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجە لەساڵڕۆژی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە مامۆستایەکی زانکۆ بابەتێکی لەسەر شوناسی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان لەجینۆسایدو شێواندنەوە بۆخۆدزینەوەو پێشەنگ بوون پێشکەش کرد.
دلهۆن قادر سەبارەت بەوبابەتەی کە پێشکەشی کرد بەزایەڵەی ڕاگەیاند، له‌م بابه‌ته‌دا باس له شوناسی شار و شوناسی هاوشاریمان کردله ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه و به‌تایبه‌تی له دیدی ئه‌رستۆ و هانا ئارنت, كه هاوشاری ئه‌و كه‌سه‌یه سیاسه‌ت ده‌كات و شاریش ئه‌و جێگه‌یه سیاسه‌تی تێدایه. سیاسه‌ت به مانای گفتوگۆی جیاوازه‌كان و بوونی فره‌یی و ئار‌گومێنت پێشكه‌شكردن له‌سه‌ر ئه‌و پانتاییه‌ی كه پێی ده‌گوترێت بواری گشتی .
وتیشی، به كورتی ئه‌و فاكته‌رانه‌مان خستەڕو كه بواری گشتییان له‌م شاره نه‌هێشتووه و شاریان له شار وهاوشاریان له هاوڵاتیبوون و مه‌ده‌نیبوون خستووه.دواجار هه‌وڵده‌ده‌ین ئاماژه به‌و زه‌مینه و بوارانه بده‌ین كه ده‌بێت خه‌ڵكی له‌سه‌ری كۆك و موكڕبن و جارێكی دیكه شار پێداچوونه‌وه به شوناسی خۆیدابكات و هاوشاریش كه‌رامه‌تی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
کامەران کەریم