سودانی: ئێران لەگەڵ عێراق لەروبەروبوونەوەی تیرۆر راوەستاوە
(0) /
زایەڵە - سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕۆژی پێنج شەممە، پێشوازی لەشاندێكی خێزانی شەهیدانی ئێرانی لەجەنگی دژی داعش كرد و رایگەیاند: ئێران لەگەڵ عێراق لەروبەروبوونەوەی تیرۆر راوەستاوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەشاندێكی خێزانی شەهیدانی ئێرانی كرد كە لەجەنگی دژی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش شەهیدكراون، كەلەسەر داوەتنامەی دەزگای شەهیدانی عێراقی ئامادەبوون.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران بەناوی حكومەت و گەلی عێراقەوە ئەو قوربانیدانە ئازایانەی شەهیدان لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆر بەرزنرخاند، كە لەوێنە و هەڵوێستێكی خۆراگریدا خوێنی شەهیدانی عێراقی و ئێرانی تێكهەڵبوو لەدژی دڕندایەتی ڕێكخراوی داعشی هۆڤانە.
سودانی ئاماژەی بەو هاوبەندیە كۆمەڵایەتی و ئایینی و مێژووییەی دا كەهەردوو گەلی دۆست كۆدەكاتەوە،و وتی: كۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر و ئێستاش لەگەڵ عێراق لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆر راوەستاوە، و هەڵوێستی ئەو شەهیدانەی ڕێگای ئازادی جێگای ڕێز و تەقدیرە لەلایەن هەموو عێراقیەكان و هەموو هێزە خێرخوازەكانی جیهان.
هەروەها سودانی وتی: پێویستە چیرۆكەكانی شەهیدبوون و مەردایەتی شەهیدە نەمرەكان بۆ نەوەكانی داهاتوو ئامادە بكەین، وشەكان ناتوانن دەربڕین لەئاستی قوربانیدان و بەخشینیان بكەن.
خێزانی شەهیدە ئێرانیەكان ئاڵایی ئیمام عەلی موسا رەزا (سڵاوی خۆی لێبێت) بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دا وەكو ڕێزگرتنێك.
هاوكات سودانی داوای كرد وەكو ڕێزگرتنێك بۆ قوربانیدانیان، خێزانە شەهیدەكانی ئێرانی خەڵات بكرێن.
لەم دیدارەدا لەگەڵ شاندی ئێرانی یاریدەدەری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێوبەری دەزگای شەهیدان و قوربانیدان ئەمیر حەسەن قازی، باڵیۆزی ئێران لەعێراق محەمەد كازم ئاڵ سادق ئامادەبوون. هەروەها عەبدوئیلاه نائیلی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق و ژمارەیەك لەبەرپرسانی دەزگاكە ئامادەبوون.
تێبينيێك بنێرە: