شارەزایەكی بواری كەشناسی: بارانبارین و ھەورە تریشقە دەستپێدەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بارانبارین کەشناسی


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی كاریگەری ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێی دەریای ناوەراست بۆ سەر تەواوی ناوچەكانمان سبەی یەكشەمە ١٩-٣-٢٠٢٣ لەكاتەكانی بەیانیەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ناجێگیربوونی كەش و ھەوای ناوچەكە بە زیادبوونی خێرای با لەنێوان ١٥ تا ٣٥كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە ، ناوبەناو ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ لەناوچەی جیاجیادا ئەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەھەندێ كات و ناوچەدا بەتایبەتیش لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاستی دابارینی باران و چالاكبوونی ھەورەبروسكە زیاتر ئەبێت و لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری كەمدەبێتەوە ، پلەكانی گەرماش بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەوە .
وتیشی، بۆ دوو سبەی دووشەمە  ٢٠-٣-٢٠٢٣ لە ھەندێ كاتەكانی دوای نیوەرۆ بەدواوە بۆ كاتی شەو تاوە باران و ھەورە بروسكە لەناوچەی جیاجیاكاندا دەستپێدەكاتەوە.
کامەران کەریم