دامەزراندنی زیاتر لە سێ هەزار كەس ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە دامەزراندن


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -د. نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بۆ دامەزراندنی 8 هەزار و8 هەزار و 328 مامۆستای یاریدەدەر لە بڕوانامەی ماستەر، بە پشتبەستن بەو بڕیار و یاسایا بەركارەكان.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی بڕیاری دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە ناوەکانیان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارت بڵاوکراوەتەوە بۆئەوەی بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان سەردانی بارەگای وەزارەت بکەن.
ڕاشیگەیاندووە، تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنیان پێویستی بە چوار بەڵگەنامە هەیە لەگەڵ هێنانی کۆپی ئەسڵی بەڵگەنامەکان و چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگ و دوو بڕوانامەی دەرچوون و یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە، کە پاڵپشتی دەرچوونیان لە خوێندنی ماستەر بکات.
ئاماژەبەوەشکراوە، پێویستە لەماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا و لەبەرواری 16ی ئادارەوە دەست بە مامەڵەی دامەزراندنیان بکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا یاسای بودجەی فیدڕاڵی پەسەند نەكراوە لە پەرلەمان، كە بەهۆی ڕێككەوتنی عێراق و هەرێمەوە و جێگیكردنی پشكی هەرێمەوە تیایدا، دەبێت پشكی دامەزراندن بۆ دەرچووانی هەرێمی كوردستانیش جێگیر بكرێت.
ناوەکان لەم لینکەوە بخوێنەرەوە 
 
https://mohesr.gov.iq/ar/assets/img/uploaded_files/8328.pdf
 
کامەران کەریم