1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕۆژی هەینى، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، لە چوارچێوەى کار و چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز (ماراسۆنی ئازادى و نەورۆز) بە بەشدارى پارێزگار و سەدان کەس لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان،  لە بەردەم پارکى شانەدەر بەرێووەچوو.
 
لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە بەشداربووان و سەرپەرشتیارانى مارسۆنەکرد و لەلایەن پارێزگار و بەشێک لە ئامادەبووان، خەڵات بەسەر براوەکان و میدالایی بەشداریکردن بەسەر  بەشداربووانى ماراسۆنەکە دابەشکرا.
 
کامەران کەریم