هەڵبژاردنی وەرزشی باڵەی ئۆڵۆمپیک/ تیپی باڵەی ئێران دەبێ کوڕی مەرگ تێپەڕ بکات بۆ گەیشتن بە پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە پاریس باڵە ئۆڵەمپیک


Mar 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەلە ـــ  پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کێبەرکێ باڵەی ئۆڵۆمپیکی جیهانی 2024ی پاریس، تیپی نەتەوەیی باڵەی ئێران بۆ هەڵچوون تا ئۆڵۆمپیک و گەیشتن بە پاریس لە کۆڕێکی زۆر سەخت و دژوار کەوتووە.

یاریزانەکانی بێهروزی عەتایی بۆ گەیشتن بە ئۆڵۆپیک دەبێ لە کۆڕی Aی پێشبڕکێیەکاندا لەگەڵ تیپەکانی بەڕازیل، کۆبا، ئیتالیا، ئوکراین، ئاڵمانیا و چکسلۆاکیا دیداریان هەبێت و بڕیارە لە هەر کۆڕێکیشدا تەنیا دوو تیپ بە شێوازی ڕاستەوخۆ بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیک ڕێپێبدرێت.

بۆ هەڵبژاردنەکان، تیپی نەتەوەیی ڕووسیا بوونی نەبوو، هەم بۆ ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆی ژاپۆن و هەمیش بۆ بەشداریکردنی ئەم ئۆلۆمپیکە بایکۆت کراون لەبەر هێرشبردنە سەر بۆ وڵاتی ئۆکراین.