تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە


Mar 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆ، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامدابو.
 
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌و چاودێریكردنی‌ تۆمه‌تبارێك، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆ توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی‌ (ج، ح، س) له‌دایكبووی‌ 1984ده‌ستگیربكه‌ن. له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوه‌و بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ له‌چه‌ند كه‌سێك دزیوه‌.
 
تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی‌ دزیكردن سزای‌ 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ سزاكه‌ی‌ ته‌واو كردوه‌و ئازادكراوه‌، له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
کامەران کەریم