بەهۆی خراپ بەکارهێنانی موبایل پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس مۆبایل


Mar 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیس بەهۆی خراپ بەکارهێنانی موبایل، تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات.

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لە قەزای چەمچەماڵەوە سکاڵای هێنایە لای بنکەی پۆلیسی قەزای کفری سکاڵای لەسەر کەسێک بەناوی (م - ع - س ) دانیشتووی قەزای کفری تومارکرد کە لەڕێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیەوە (سناپ چات) دوای ئەوەی چەن وێنەیەک لە نێو پڕۆفایلی کچی سکاڵاکار دەبات و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیدا داوای پارەی کردوە

دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون پۆلیسی کفری توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستیان بەسەرموبایل و ئەوکاوتنەکەیدا گرتوە کە هەڕەشەی لەچەندین کەسی تر کردوەو داوای پارەی لێ کردوون  لەئێستادا دانی بەتاوانەکەدا ناوە  و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کامەران کەریم