سەرکۆماری عێراق گەیشتە نیویۆرک
(0) /
زایەڵە - نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی سەرکۆماریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید گەیشتووەتە نیویۆرک، بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا دا بکات.
باسی لەوەیش کردووە کە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری ژینگە، نزار ئامێدی و پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی یاوەری سەرکۆمار دەکەن لە سەردانەکەی بۆ نیویۆرک.
کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رێکخراوە و لە ٢٢ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تا ٢٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک دەکەن کە تیایدا پرسەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاوتوێ دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: