هاوڵاتییەک لە زێى بچوکدا خنکا

(0) / / کردستان / زایەڵە خنکان


Mar 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - تەرمى هاوڵاتییەکى تەمەن 27 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەى قەڵادزێ، بە وتەى پۆلیس کەوتووەتە ناو ئاوى زێى بچوک و خنکاوە.
 
پۆلیسى راپەڕین بڵاوى کردەوە، هاوڵاتییەک بەناوى  ( م . ع . ر ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1955، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین پیشەی کاسب، دواى ئەوەى لە کەڵەک کەوتووەتە خوارەوە بۆناو زێى بچوک خنکاوە.
 
پۆلیس لە زارى کەسوکارەکەیەوە ئاشکراى کردووە، ئەو هاوڵاتیە چەند ساڵێکە لەڕێگەی کەڵەک خەڵکی لە زێی بچوک دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی (بێخرێ) کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بنگرد.
 
کەسوکارەکەى ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر کەڵەکەکەیەوە بەربۆتەوە ناو زێی بچوک و لە ئەنجامدا خنکاوە، لەسەر ڕووداوەکەش پۆلیسی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.
کامەران کەریم