نوخشەناسیح: چەند ڕێنماییەک بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نوخشە ناسیح هەڵەبجە ڕەمەزان


Mar 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوخشەناسیح قایمقامی هەڵەبجە ڕایگەیاند،ئەمرۆ لە دیوانی قایمقامیەت، بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆبونەوەیەکمان ئەنجام دا کە تێیدا ھاوکاری و جێبەجێ کردنی رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف جەختی لێ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا چەند خاڵێک خرانە بواری جێبەجێکردنەوە،هێنانی خواردنی خراپ وە ساغ کردنەوەی قەدەغەیە.لەبازگەکان پشکنین بۆ خۆراك ئەنجام دەدرێت. مزگەوتەکان لە رێگەی تیمی ئەوقاف و یەکێتی زانایان و تەندروستی ھۆشیاری تەندروستی بدەن بە مزگەوت و شوێنەگشتیەکان لیژنە ھاوبەشەکان سەردان و پشکنینەکانیان زیاد بکەن بۆ ناوبازار،سەرتاشخانە،مەلەوانگە،چێشتخانە، نانەوا، کارگەی شیرەمەنیەکان، مزگەوتەکان. فرۆشیارەکان نرخ ھەڵبواسن ھەر کەسێك نرخ گران بکات یان سەرپێچی بکات روبەروی سزای یاسایی دەبێتەوە.

وتیشی، وە ھەر چێشتخانەو کافتریاو خواردنگەیەك مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتووە لە قایمقامیەت دەبێت بەپێ ی ئەو مەرجانەبێت کە لیژنە ھاوبەشەکان دیاری کردوو بە پێچەوانەو دادەخرێت.دیاردەی سواڵکردن یاخود پارە کۆکردنەوە لە مزگەوتەکان قەدەغەیەلەکاتی بوونی دیاردەی لەو جۆرە پەیوەندی بکەن بە ژمارە( ١٠٤ ) وە بۆ کۆرەك ( ٥٠٠)  Jcc.و داواکارین لەھاوڵاتیانی خۆشەویست لە بینینی ھەر دیاردەیەکی نامۆ دەست بەجێ پەیوەندی بکەن بە لیژنەکانمانەوە.

کامەران کەریم