وەزارەتی ئەوقاف چەندڕێنماییەکی لەمانگی ڕەمەزان بۆمزگەوتەکان بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەوقاف ڕەمەزان


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی بۆ مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی رەمەزاندا بڵاوکردەوە. بەپێی یەکێک لە ڕێنماییەکان نابێت لەکاتی وتاری دوای نوێژی عەسردا دەنگی گوتاردان لە بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوتەکان دەربچێت.
لە یەکێکی دیکەی خاڵەکانی وەزارەتی ئەوقافدا سەبارەت بە شەوانی قەدر وەزارەتەکە رایگەیاندووە، تەنیا لە 10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزاندا دەرگەی مزگەوتەکان تاوەکو بانگی بەیانی کراوە دەبن، ئەویش بە سەرپەرشتیی پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوت.
وەزارەتی ئەوقاف جەختی لەوەکردووەتەوە، تەنیا پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکان بۆیان هەیە رێوڕەسمە ئایینییەکان جێبەجێ بکەن.
 راشیگەیاندووە،پابەندیی تەواو هەبێت بە فەتوای دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدییە، کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایانەوە دیاری دەکرێت.
کامەران کەریم