شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا شۆفێر بە شێوەی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات و بڕیارە پڕۆژەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.
 
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت، بە هاوكاریی بانكی ناوەندیی عێراق و كۆمپانیاكانی رێكخستنی پارەدانی ئەلیكترۆنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە وێستگەیەكی دابەشكردنی سووتەمەنی لە بەغداد و شۆفێران بە شێوازی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین دەدەن.
 
وتیشی، ئەم هەنگاوە سەرەتایەكە بۆ گۆڕینی شێوازی پارەدان لە كاشەوە بۆ ئەلیكترۆنی لە گشت وێستگەكانی سووتەمەنی لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە و مانگی ئایاری داهاتوو بە شێوەی فراوان و سەرتاسەری جێبەجێدەكرێت.
 
پێشتر بانكی ناوەندی رایگەیاندبوو، "پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا، سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورەیە كە هەموو كۆمەڵگە دەگرێتەوە، ئامانجی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی كاش و پاراستنی پارە و پارەدانە بە شێوەی ئەلیكترۆنی.
 
کامەران کەریم