نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم گرانتر دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گۆشت بازار ڕەمەزان


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر ڕایگەیاند، بەراورد بە پار، سەربڕینی ئاژەڵ کەمیکردووە، لە دوو رۆژی رابردوودا بەبۆنەی نەورۆزەوە تەنیا 374 سەر رەشەوڵاخ، دوو هەزار و 840 مەڕ و بزن سەربڕدراون، بەڵام پارساڵ بەگشتی زیاتر لە 16 هەزار ئاژەڵی گەورە لەگەڵ 255 هەزار سەر ئاژەڵی وەک مەڕ و بزن سەربڕدران.
 
وتیشی،نرخی گۆشت بەزیندە قەپان بەراورد بەیەک مانگی رابردوو 50٪ زیادیکردووە، بەنموونە پێشتر یەک کیلۆ گۆشتی کاوڕ و بەرخ بە زیندەقەپان بە شەش هەزار بوو، بەڵام دوێنێ کیلۆی بە نۆ هەزار دینار فرۆشراوە، ئەوەش وایکردووە کاریگەری لەسەر فرۆشتنی کیلۆی گۆشتیش بکات، کیلۆیەکی لە 12 هەزار دینارەوە بووەتە 20 هەزار دینار.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، گۆشت کاڵایەکی ستراتیژییە، وەک هەر خۆراکێکی دیکەی جیهانی، گرانبووە، بەڵام گرنگترین هۆکاری گرانبوونی نرخی گۆشت، نەمانی سامانی ئاژەڵە، چونکە لەچەند ساڵی رابردوودا لەترسی وشکەساڵی، خەڵک ئاژەڵەکانیان دەفرۆشت، هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.
 
کامەران کەریم