وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەمریکا بارزانی ئۆستن


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكاوە پێگەیشت، تیایدا سوپاسی دەكات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی رۆژی حەوتی ئەم مانگە لە سەردانیدا بۆ هەولێر لێی كرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی هەرێمی كوردستان، لە نامەكەیدا ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ گفتوگۆیان دەربارەی پابەندیی هاوبەشی هەردوولا بۆ تێكشاندنی یەكجارەكی داعش، داكۆكی لەوە كردوەتەوە كە هاوكاریی بەردەوامی ئەمریكاو هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا بۆ عیراقێكی ئارام و سەقامگیرو خاوەن سەروەری پێویستە.
هەروەها هاتوە كە ئۆستن سوپاسگوزاریی دەربڕیوە بۆ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی رێكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتی لێكگەیشتنی هاوبەشی پێنتاگۆن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خواستی وڵاتەكەشی بۆ بەردەوامی كاری پێكەوەیی و هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دوپات كردوەتەوە.