عومەر گوڵپی بۆزایەڵە: بۆچی كە لە بەغداوە پارە دێت، یەكسەر داهاتی ناوخۆ و نەوت لە كورتی ئەدات
(0) /
زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی بێت، داهاتی مانگانەی نەوت بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە، واتە داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم بۆ نیوەی نرخەکەی کەمبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لە کاتێکدا نرخی جیهانی نەوت لە مانگی دووی ئەمساڵ تەنها لە سەدا بیستی بەهاکەی لەدەستداوە بە بەراورد بە مانگی دووی ساڵی ڕابروو.بە پێی ڕاپۆرتی دیلۆیت، لە مانگی دووی ساڵی (٢٠٢٢)، داهاتی گەڕاوەی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی، بریتی بووە لە (٧٠٠ ملیار دینار)، لە کاتێکدا بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی دارایی، بۆ مانگی دووی ئەمساڵ داهاتی نەوت كەمبووەتەوە بۆ تەنها (٣٤٠ ملیار دینار)، واتە لە دەستدانی نیوەی تەواوی داهاتی نەوت، لە کاتێکدا نرخی جیهانی نەوت لە مانگی دووی ئەمساڵی ٢٠٢٣، تەنها چارەکێکی نرخەکەی لە دەستداوە بە بەراورد بە نرخی نەوت لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٢.
وتیشی،ئەوەی سەیرە ئەوەیە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە، نرخی نەوت هەرچەند بێت، داهاتی ناوخۆ هەرچەند بێت، لە بەغداوە پارە بێت یان نا، هەرێم تەنها پارەی مووچەی هەیەو هیچی تری نیە، ماوەی ساڵێکە لە بەغداوە پارە نەهاتووە هەر توانیویانە بە هەزار حاڵ مووچە بدەن، ئێستەش کە ٤٠٠ ملیارەکە دێت هەر ئەتوانن مووچە بدەن، واتە هەتا لە بەغداوە پارە بێت، لە کوردستان داهات کەم دەکات و لە کورتی دەدات.بە پاساوی ئەوەی بە داهاتی نەوت مووچە دابین دەکەن، بەشی پێویستی خەڵك بە نرخی گونجاو نەوتی سپی ماڵان دابەش ناکەن، هەروەها بە نرخی گونجاو بەنزین دابین ناكەن، کەچی بۆ بەرمیلێک نەوت تەنها (٢٨,٠٠٠) دینار دەمێنێتەوە! واتە تەنها نزیکەی (١٨) دۆلار.
ئەوەشی خستەڕو، پێویستە دەسەڵات و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت وەڵام بدەنەوە کە ئەگەر نەوتەکەیان پارە ناکات، بۆچی لە ناوخۆ نایپاڵێونو بەنزین و نەوتی سپی ماڵان بە نرخی گونجاو بدەنە هاووڵاتیان کە خەڵکیشو حکومەتیش قازانج دەکات ، یان با وەڵامی خەڵک بدەنەوە کە چۆنو بۆچی لە کاتێکدا نرخی جیهانی نەوت نزیکەی (٧٦) دۆلارە، هەرێم تەنها (١٦) دۆلاری لە نەوت دەست دەکەوێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: