لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کوردستان هاتوچۆ


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا، لەدایک بوی 1996ەو، شوێنی نیشتەجێبونی قەزای کەلارە.

 ڕووداوەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پترۆڵ بوە، پاش ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکه بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتوەتە سەر ڕێگای سەرەکی و لەشوێنی ڕووداوەکە نەماوە، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

کامەران کەریم