زایەڵە – بۆ بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، لە دهۆک یەکەم کۆبونەوە کرا.

 نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، لە دهۆک یەکەم کۆبونەوەمان کردووە و بەم نزیکانە دەست بەئامادەسازی دەکرێت، ئەویش بەهاوکاریی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی فیدراڵ.

کامەران کەریم