قائیمقامی هەڵەبجە: یادی ٨ مارس دەکەینە دەرفەتێک تا دەسەڵات و سیاسەت و ژنێتی خۆمان بسەپێنن

(0) / / زنان / زایەڵە نوخشە ناسح نیشتمان گەل


Mar 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامی هەڵەبجە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە: ئێمە وەک ژن هەردەم ئامادە و هاوکاربووین بۆ خزمەت به گەل و نیشتمان، لە یادی ٨ مارس-دا ئەو بەڵێنانەی داومانە دووپاتی دەکەینەوەو درێژەی پێ دەدەین.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، نوخشە ناسح قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە، پەیامێکی بەبۆنەی هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە بڵاوکردەوە.
لەیادی ٨ مارس
پیرۆزبایی لە گشت ژنانی جیهان و کوردستان بە تایبەتی دەکەم.
ئەم یادەکە دەکەینە دەرفەتێک تا لەگەڵ ژنان و کچانی وڵاتەکەم دەست لەدەست یەک بەرەو سەرکەوتن و ئاوەدانی هەنگاوبنێین، چاو لە ژنە قارەمانەکانی رابردوو وەک عادیلە خانم نموونەی ئەوان، دەسەڵات و سیاسەت و ژنێتی خۆمان بسەپێنن.
ئێمە وەک ژن هەردەم ئامادەو هاوکاربووین بۆ خزمەت به گەل و نیشتمان، لە یادی ٨ مارس-دا ئەو بەڵێنانەی داومانە دووپاتی دەکەینەوەو درێژەی پێ دەدەین.
کامەران کەریم