زایەڵە - له‌دوو رۆژی رابردودا لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر میوه‌ی جۆراوجۆردا گرتوه و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌م شوێنانه داده‌خه‌ین.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هه‌ڵمه‌تی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌رده‌وامه و سه‌رجه‌م بازاڕ و كۆگا و دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوو رۆژی رابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی و شه‌ربه‌ت و میوه‌ی جۆراوجۆردا گرتوه كه خراپبون و شیاوی خواردن نه‌بوون.
وتیشی، به‌داخه‌وه به‌شێك له دوكاندار و بازرگانه‌كان، مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی خراپبون یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان نزیك به‌سه‌رچونه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌رێگه‌ی عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كانه‌وه (به‌ناوی) نرخێكی كه‌متربه‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكه‌نه‌وه.
رێكان جه‌مال هۆشیاری توند به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون كه‌له‌هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی تۆماربكرێت، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌سه‌رجه‌م خاوه‌ن و كارمه‌ندی شوێێنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندبن به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بۆئه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ناچارنه‌بن رێكاره یاساییه‌كانتان به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ك داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم