زایەڵە - نزار محمود ساڵح ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دیارە کێشەی نەوت و سەربەخۆ فرۆشتتنی و دەرهێنانی و گرێبەستەکانی و گواستنەوەی لەڕێگەی بۆریە کانی کۆمپانیا ی کاروگەیاندنی بەناوخاکی تورکیاو گێڕانەوەی پارەی نەوت و گۆڕینەوەی لەڕێگەی بانکی کوردستان پڕ بوو لە ناشەفافی و گەندەڵی و بەهەدەر دان و نادادی لە دابەش کردن بۆیە ئەم بڕیارە بە بۆچونی شارەزایان ئەتوانێت بەشێکی زۆری ئەوکێشانە لە کۆڵ خەڵکی کوردستان و حکومەتیش بکاتەوە جۆرێک لە مسۆگەریش بۆ بودجەی ئەم هەرێمە دەستەبەر بکات .

وتیشی، کێ هەیە نەزانێت پێش سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت هەرێم ودەرنەهێنانی نەوت لەکێڵگەکانی کوردستان خەڵکە کەی لە چ ئاستێکی باشتر دابو تا ساڵانی دوای سەربەخۆی فرۆشتنی بە دیوێکی تریش بوتە دەوڵە مەند کردنی و قەبە کردنی حیزبێک و بنەماڵەیەک و دەڤەرێک و چەند کۆمپانیایە ک و لە ڕێگەی ئەم دۆخەوە توانیویانە دەست بەسەر هەموجومگەکاندا بگرن و کوردستانیان ڕوەو هەڵدێرو تەواوی ناوچەکەو جیهانیان کردوەتە دوژمنی ئەم گەلەو دۆزە ڕەواکەی ئەم سەربە خۆی نەوتەشیان بەشێوەک بە نادادیدابەش کراوە لەنێوان ناوچەکاندا بیرۆکەی دووزۆنی و دووئیدارەی و دو میلیشیان زیاتر تۆخ کردوەتەو بوە تە مای کڕینی خەڵک و گروپ .و ڕوخانی هیوای خەڵک و نەمانی وەلائیان بۆ حکومەت و ووڵاتەکەیان .

ئەوەشی خستەڕو، بۆیە ئەگەر ئێستاش ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشهاتە بکرێت و وەک زەنگێک بەئاگایان بهێنێتە وە ئەکرێت ڕێگر بێت لەبەردەم لەناوچونی کیان و حکومەتی هەرێم . چونکەئەوەنەتیجەی ئابوری سەربەخۆ بو کە زۆر فاشیلانە ئیدارە دراو لە سودی هاوڵاتیان نەبوو کە ئەکرا بۆ بەهێز کردنی هەرێم بەکار بهێنرایە و ئێستاش خەڵکە کەی شەڕیان لە پێناو ئەو دەسکەوتە دا بکردایەو پاشەکشەیان لەو مافەیان نەکردایە .نەک ئێستا بە هیواوە چاوەڕێی دەر ئەنجامە کانی بن .

کامەران کەریم