باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیردەکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزی باند سلێمانی


Mar 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیردەکات و سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەستگەیشت کە لە سەنتەری قەزای بازیان و شارۆچکەی بەردەقارەمان لە ڕێکەوتی شەوی ٢٠٢٣/٢/١٥ و ٢٠٢٣/٣/١٠ باندێک هەستاون بە دزیکردن لە دوو ماڵ ،

بڕێکی زۆر لە پارە و ئاڵتون و مۆبایلیان بردووە و ترس و دڵەڕاوکێیان لای دانیشتوانی قەزاکە دروستکردبوو .

پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ڕووداوەکە ، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوون و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی کردەوەکەدا .

سەرەنجام بە پشتبەستن بە سەرچاوە تایبەتەکانمان و هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونی هێزەکانمان ، زانیاری وورد و پێویست لەسەر تۆمەتباران و ناسنامەیان بەدەست هات ، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا سەرجەمیان کە پێکهاتبوون لە ( ٥ ) تۆمەتبار دەستگیرکران و ڕاپێچی یاسا کران ، ترس و دڵەڕاوکێ ی هاوڵاتیانی قەزاکە کۆتایی پێهات .

تۆمەتباران :

( س ، ح ، م ) ( س ، ئ ، م ) ( ش ، س ،ک )

( م ، ج ، ی ) ( ڕ ، ر ، ر ) .

کامەران کەریم