پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵەوە ڕون کردنەوە لەسەر نوسراوێکی بانکی ناوەندی دەدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق بانکی ناوەندی دۆلار بڕیار ڕەشید


Mar 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پەرلەمانتارێکی کورد ڕون کردنەوە لەسەر نوسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق دەدات.

د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی نوسراوێکی بانکی ناوەندی لە هەندێک لە کەناڵە میدیاییەکان و بەهەڵەتەفسیکردنی نوسراوەکـە و چەندین کەس پەیوەندیان پێوەکردین، بۆ بەدواداچوونی زیاتر کەمێک پێش ئێستا بەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی گفتوگۆمان کرد لەگەڵ بەڕێز عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، جەختیکردەوە لەوەی وەک بانکی ناوەندی بەردەوامن لەفرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ هاوڵاتیان کە بەمەبەستی گەشتکردن و چارەسەر و خوێندن لەدەرەوەی وڵات واتە پاکێجی سێیەمی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی کە پێشتر بڵاو کراوەتەوە ، جگـە لەم سێ هۆکارە تاوەکو ئەم ساتە هیچ بڕیاریکی نوێیان نیە بۆ فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ هاوڵاتیان بەدەر لەو هۆکارانـە.

ئەوپەرلەمانتارەی بەغداد وتیشی، داواکارم هاوڵاتیان خۆیان بەدرووبگرن لەئاڵوگۆڕکردن بە دۆلار لەم دۆخەدا، میدیا بەڕێزەکـان بەدیقەتربن لەم دۆسیە چونکـە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبازاڕ و ژیانی ڕۆژانە وقوتی هاوڵاتیانەوەیە.

کامەران کەریم