زایەڵە - به‌تۆمه‌تی كڕین‌و فرۆشتنی حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی پزیشك (ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی) مه‌فره‌زه‌كانی نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لەیەکێک لەده‌رمانخانه‌کانی شاری سلێمانی‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌وه حه‌بی (XANAX) پێ ده‌فرۆشرێت كه ئه‌و حه‌به پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆ نه‌خۆش بنوسرێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه وه‌كو مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێناو له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌وه به‌بڕێك پاره‌ی زیاتر‌و به‌بێ (ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی) به‌كه‌سه‌كه‌ی ده‌فرۆشت، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه (كڕیاری حه‌به‌كه‌و كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌كه‌ش بەبڕیاری بەڕێز دادوەر داخرا.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (أ، ن، ح) له‌دایكبووی 1996 و (م، هـ، ئـ) له‌دایكبووی 1998 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم