زایەڵە - بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و دۆلاریش بە 153 هەزارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ، بڕی 238 ملیۆن 779 هەزار و 568 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 49 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 189 ملیۆن و 379 هەزار و 568 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.
زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە، بەڵام 100 دۆلار لە ئێستادا بە 153 هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو هەزار دیناری لێبوەتەوە.
کامەران کەریم