زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زایەڵە ڕایگەیاند؛ کێشەی خزمەتگوزاری ناو پڕۆژەی نیشتەجێی گۆیژە ستي/۲ چارەسەر دەکرێت .
ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، میوانداری هەریەکە لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و نوێنەری بەشداربوانی پڕۆژەی گۆیژەسیتی و کۆمپانیای خزمەتگوزاری ناوپڕۆژەکە و ئیشپێکەری مۆلیدەی ناوپڕۆژەکەمان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی خزمەتگوزاری لەناو گۆیژە سیتی دوو .
ناوبراو وتیشی، دوای گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان کۆنوسێک ئامادەکرا کەتایبەتە بە چارەسەرکردنی خزمەتگوزاری و کەم و کوڕیەکانی ناوپڕۆژەکە و بڕیارە هەموو لایەک پابەندی بێت .
ئەوەشی خستەڕو، بۆزیاتر دڵنیابوونەوە جارێکی تر سەردانی پڕۆژەی ناوبراو دەکەین و هەرکەم و کوڕییەک هەبێت کۆمپانیای لێ ئاگادار دەکەین کە بەخۆشحاڵییەوە ئامادەیی دەربڕیوە هەر کێشەیەکی خزمەتگوزاری هەبێت چاکی بکات .
کامەران کەریم