زایەڵە - ئەسیر داود غرەیری وەزیری بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتی كردەوە كە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هیچ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا تۆمار نەكراوە.
غرەیری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند : گەیاندنی سەبەتەی ڕەمەزان بەردەوامە و هیچ دواكەوتنێك لە گەیاندنیدا نییە، ئاماژەی بەوەشكرد"سەبەتەكە لە شێوەی ژەمەكاندا دابەشدەكرێت یەك لە دوای یەك بۆ هەموو هاوڵاتیان، چونكە 41 ملیۆن هاوڵاتی ناتوانرێت لە یەك كاتدا بگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەپێی ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا ئەنجامدەدرێت و ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت هیچ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكی تۆمارنەكردووە لە بازاڕەكان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.