ئاکسیوس: ئەمریکا هەوڵ بۆ ڕێکەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران دەدات

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئاکسیۆس ئێران ئەتۆمی


Apr 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ماڵپەڕی ئەمریکیی ئاکسیوس لە زمانی سەرچاوەکانی ڕایگەیاند؛ واشنتۆن هەوڵ بۆ ڕێکەوتنی کاتی لەگەڵ تاران دەدات.

ئەم ماڵپەڕە ئەمریکییە ئەمڕۆ (دووشەممە) ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەگەڵ ئەرووپا و ئیسرائیل لەبارەی وەستاندنی بەشێک لە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لە بەرانبەر کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر تاران گفتوگۆی کردووە.

میدیا ئەمریکییەکە بە گێڕانەوە لە ١٠ بەرپرسی ئیسرائیلی، دیپلۆماتکاری ڕۆژئاوایی و هەروەها شارەزایانی ئەمریکیی نووسیویەتی کە ئیدارەکەی بایدن لەسەر پلانی ڕێکەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران کە هەڵگرتنی هەندێ لە گەمارۆکانی بەدواوە دەبێت و لە بەرانبەردا بەشێک لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران دەوەستێنێت لەگەڵ شەریکەکانی لە ئەورووپا و ئیسرائیل قسەی کردووە.

ئەکسیوس زیاتر ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم سیاسەتە نوێیەی ئەمریکا نیشاندەری نیگەرانیی ئەمریکا لە پێشکەوتنەکان لە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانە.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئیدارەکەی بایدن ئەم پلانەی لە مانگی جانیڤێری دەستپێکردووە و لە مانگی فێبریڤێری لەگەڵ ئیسرائیل و ترۆئیکای ئەورووپی باس کردووە.

بە وتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی و هەروەها دیپلۆماتکارێکی ئەورووپی ئێران ئاگاداری گفتوگۆکانی ئەمریکایە و تا ئێستای لەگەڵ بێت ئەم بیرۆکەیەی ڕەت نەکردۆتەوە.