عوسمان گوڵپی بۆ زایەڵە: ئێستا ئەوان دەبنەوە شەریکی عێراقێك کە گەورەترین بودجەی ساڵی هەیە
(0) /
زایەڵە - چالاکوانێکی مەدەنی ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پارتی ئامادەکاری بۆ ئەو رێکارانە کردبوو کە لێکەوتەی بڕیاری دادگای پاریس و وەستاندنی نەوتی هەرێم بوون لە لایەن تورکیاوە.
عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، خۆ قەڵس کردنی بەشێك لە بەرپرسانی پارتی بۆ ماوەیەکی کاتی جۆرێك بوو لە خۆڵکردنە چاوی بەرامبەرەکانی، ویستیان پێیان بڵێت زۆر ئاسان بەسەر گرفتەکانی بەردەمماندا سەر دەکەوین! بە جۆرێك کە پێشوەختە کار ئاسانی کرابوو بۆ لێکەوتەکانی وەستانی نەوتی هەرێم و خۆیانیان بۆ ئامادە کردبوو.
وتیشی، یەکەم کاردانەوەی مەسرور بارزانی زۆر ڕوون بوو کە وتی ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن، با سبەی خۆیان نەکەنە خاوەن دەستکەوتەکانمان و سوود لە سەرکەوتنەکانمان وەرنەگرن، ئێستا ئەوان دەبنەوە شەریکی عێراقێك کە گەورەترین بودجەی ساڵی هەیە و هەرێمیش بەم شەریکیە سودی گەورە بە خۆی دەگەیەنێت، بیریشتان نەچيت نەوتی قاچاخ گرفتی بۆ دروست نەبووە.
ئەوچالاکوانە هێمای بەوەشکرد، لێکەوتە راستەوخۆکانی دوای ڕاگرتنی نەوتی هەرێم پێیوتین کە ئەوان بەرلەو بڕیارە خەمی خۆیان خواردوە، ئەوەی تا ئێستاش خەمی خۆی نەخواردوە خەڵکی ناڕازی و هێزی ناڕازیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: