باندێكی چوار کەسی دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تاوان کوردستان


Apr 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق باندێكی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ویستبویان حەبی ڕێگەپێنەدراو ڕەوانەی وڵاتی ئێران بكەن .

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە چەند تۆمەتبارێك حەبی ڕێگەپێنەدراویان پێیەو بەنیازی گواستنەوەین، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر 463 كارتۆن حەبی ڕێگەپێنەدراو كە لە كۆگایەكدا لە ناحیەی زەڕایەن شاردبویانەوەو ویستبوویان ڕەوانەی ئێرانی بكەن .

لەئێستادا تۆمەتباران كە سەرجەمیان بەناسنامە كوردن :

ژ،أ،م    تەمەن 23 ساڵ

س،س،ع  تەمەن 36 ساڵ

س،س،س   تەمەن 28 ساڵ

ه،ڕ،ج تەمەن 33 ساڵ

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 51ی تەندروستی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کامەران کەریم