دایەنگەی منداڵانی ئەتلەنتیک داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە داینگە کوردستان کۆمەڵایەتی


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند،  بەهۆی وەرگرتنی منداڵ و تێکەڵکردنی تەمەنە جیاوازەکان بەدەر لەرێنمایی، لیژنە هاوبەشەکان دایەنگەی ئەتلەنتیکی ناحکومی لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست.

بەپێی راپۆرتی ناوەندە پەروەردەییەکانی سەربە لیژنە هاوبەشەکان، ئەو دایەنگەیە ئاگادارکراوەتەوە کە هیچ منداڵێک وەرنەگرێت تاوەکو رێنماییەکانی تایبەت بە بوونی پەرستارو سیستمی خۆراکی رێکخراوو جیاکردنەوەی منداڵەکان بەپێی تەمەن جێبەجێ دەکات، بەڵام پابەند نەبووە، بە ئاگاداری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان ئەو دایەنگەیان داخست تا ئەوکاتەی رێنماییەکان جێبەجێ دەکات.

کامەران کەریم