بەرپرسێکی گۆڕان بۆ زایەڵە: ئەگەر  ڕادەستکردنی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیەئەی کێ ڕێگر بوە چەند ساڵە ڕادەستی ناکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوت کوردستان سۆمۆ نزار مەحمود ساڵح


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود ساڵح  ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،   دیارە ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەکە موچەو وەستانی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و دەستبردن بۆ نەقدینەی بانکەکان بەنایاسای وزەقکردنەوەی دوئیدارەی و لێکترازانی کۆ مەڵگا هەموی وابەستە بو بە ئابوری سەربەخۆو ڕونتربڵێن  تاڵان فرۆشی نەوت و ناشەفافی گرێبەستەکانی  نەوت  و قەرزێکی کەڵەکەبوی زۆر لەسەر هەرێم

لەکاتێکدا هاوڵاتی ئاسای و حیزب و ڕێکخراوە کانیش هاواریان بو کە تاکە چارەسەر بۆ دەرباز بون لەم قەیرانانە ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا بەڵام بەردەوام لەلایەن ئەندازیارانی ئابوری سەربەخۆوە تۆمەتی جاش و سیخوڕو نۆکەری عێراق ئەدرایە پاڵیان بەڵام دوای ئەوەی بەناچاری ئەمڕۆ ڕێکەوتنی ڕادەستکردنی نەوت  کرا لەنێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەغدا .

وتیشی،  ئەوکات بەسەرکەوتن بەگۆی خەڵکی کوردستانیا ئەدەن بەڵام دیارە ئەوە سەرکەوتنی بۆ چونی خەڵکە نەک حکومەت و ئەندازیارەسکستخواردوەکانی ئابوری سەربەخۆو تاڵان فرۆشانی نەوت و گازی کوردستان.

کامەران کەریم