نزیکەی 87 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ مووچە تەرخانکراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە عێراق


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023؛ نزیکەی 86 تریلیۆن و 955 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران (مەدەنی و سەربازی) و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخانکراوە. شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، عێراق زیاتر لە 4 ملیۆن و 96 هەزار مووچەخۆری هەیە، کە بەراورد بە دانیشتووانەکەی زۆرە.

 د. نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ لەبارەی ئەو پارەیەی لەنێو رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ مووچە تەرخانکراوە، رایگەیاندوە، "پارەیەکی یەکجار زۆرە، هۆکارەکەشی ئەوەیە لە عێراق دامەزراندن بە پلان ناکرێت، بۆیە ئێستا کە خاوەنی زیاتر لە چوار ملیۆن و 96 هەزار مووچەخۆرین، دەبێت رێگە لە زیادکردنی بگیرێت.

بەپێی بەدواداچوونەكان لە کۆی 199 تریلیۆن و 22 ملیار و 11 ملیۆن و 663 هەزار دیناری بودجەی عێراق، بڕی 59 تریلیۆن و 14 ملیار و 491 ملیۆن و 618 هەزار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران دیاریکراوە، هەروەها بڕی 27 تریلیۆن و 941 ملیار و 130 ملیۆن و 794 هەزار دینار بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخانکراوە.

کامەران کەریم