ئەسەد لە دیدار لەگەڵ حەکیم؛ سوریا وەک دوانەیەک تەماشای عێراق دەکات، نەک تەنها وەک وڵاتێکی برا
(0) /
زایەڵە - بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لەدیدارێکدا لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دیدار کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا "سانا" بەشار ئەسەد لەمیانەی دیدارێکدا لەگەڵ عەممار حەکیم رایگەیاندوە، "ڕۆڵی سیاسی و ئابوری عێراق لە ناوچەکەدا جەوهەرییە بەهۆی ئەو قورساییەی کە ئەم وڵاتە لە ڕوی مێژویی و جوگرافییەوە بەهرەمەندە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی عێراق هەڵوێست لەسەر گۆڕەپانی ناوچەیی".
سەرۆکی سوریا باسی لەوەشکردوە، سوریا وەک دوانەیەک تەماشای عێراق دەکات نەک تەنها وەک وڵاتێکی برا.
هەر لەدیدارەکەدا ئەسەد و حەکیم باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لە بەرامبەردا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگدانەوەی هەیە.
لای خۆیەوە عەممار حەکیم رایگەیاندوە، دیالۆگ لەگەڵ سەرکردایەتی سوریا خزمەت بە هەردو وڵات دەکات و پێویستییەکە بۆ هەمو وڵاتانی ناوچەکە، هەروەها دەرچونی سوریا لە قەیرانەکانی، دەرئەنجامی ئەرێنی بۆ دراوسێکانی دەبێت بەهۆی ئەوەی سەقامگیری سوریا سەقامگیری ناوچەکەیە بە گشتی.
سەرۆکی رەوتی حیکمە جەختیشیکردەوە، کرانەوەی سیاسی بەرامبەر سوریا لەو قورساییە سەرچاوە دەگرێت کە نوێنەرایەتی دەکات، لە هەمانکاتیشدا هەڵگری بەرژەوەندی و سودە بۆ هەمو وڵاتانی ناوچەکە نەک تەنها سوریا.
جەختیشی لە بەهێزکردنی هاریکاری نێوان دیمەشق و بەغدا کردەوە لە هەمو دۆسیەکاندا، بەتایبەت دۆسیە سیاسی و ئابورییەکان.
تێبينيێك بنێرە: