تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی  سلێمانی ڕیگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش گیرابەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە .

دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكە دەستیپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت .

لە ئێستادا تۆمەتبار ( ك،ن،ن لەدایكبووی 1997) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

کامەران  کەریم