پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: کۆمەڵێک پێشنیار ئاراستەی  وزیری تەندروستی کرا

(0) / / گفتگو / زایەڵە تەندروستی شنۆ ئەشقی


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – شنۆ شەهید ئەشقی  ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە جیاکاری لەنێوان پارێزگاکان و چارەسەری گرفتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانە گشتیەکان پێشنیاری بە وەزیری تەندروستی کردووە بڕیارێک دەربکات.
 شنۆ شەهید ئەشقی  ئەندامی لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی کوردستان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  کۆبوونەوەی لێژنەی تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری تەندروستی، نوێنەری سەندیکاکان، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک.ئەو پێشنیارو پرسیارانەی کە لەکۆبونەوەکە ئاڕاستەی وەزیری تەندروستیمان کرد. پێشنیارم کرد بۆ ڕێگریکردن لە جیاکاری لەنێوان پارێزگاکان و چارەسەری گرفتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانە گشتیەکان بڕیارێک دەربکات کە لەکاتی پشکنینی دەرمان لەکوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان ئەولەویەت بدرێ بەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە و دەرمان بۆ نەخۆشخانە گشتیەکان دابین دەکەن، بەوپێیەی بەردەوام ئەو کۆمپانیایانەی لەسلێمانین گازندەی ئەوە دەکەن کە بە مەبەست پشکنینەکانیان دوادەخرێ تا نزیکبوونەوەی دەرمانەکە لەبەرسەرچوون،تەواوی هێزکاری تەندروستی سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە گرێبەستن و داوام کرد چارەسەرێک بۆ ئەو کارمەندە تەندروستیانە بدۆزێتەوە کە ماوەی ١٠ بۆ١٢ ساڵە گرێبەستن و گەر دابمەزرێن ئەو خزمەتەیان بۆ هەژمار ناکرێ!! لەکاتێکدا فەرمانبەر بە ١٥ ساڵ خزمەت خانەنشین دەبن.
وتیشی، پێشنیارێکی  دیکەستیکەری نوێی دەرمان نەبووەتە هۆکاری جێگیر بوون و کەمبوونەوەی نرخی دەرمان، بەپێچەوانەوە بەپێی دیراسەی ژمارەیەک کۆمپانیای دەرمان نرخی دەرمان ١٠ بەرامبەر بەرز بووەتەوە.بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگەپێدان بە کۆمپانیاکانی دەرمان لە خاڵە سنوریەکان بوەتە گرفت بۆ خاڵی سنوری باشماخ، کە بەپێی ئەو بڕیارە کۆمپانیا ناتوانێ دەرمانەکانی داغڵ بکات تا لە پشکنینی کوالیتی کۆنتڕۆڵ دەردەچێ کە چەند مانگێک دەخایەنێ، لەکاتێکدا هیچ کۆگایەک لە باشماخ نیە و مانەوەیان دەبێتە هۆی خراپ بوونی دەرمانەکان، بۆیەبەناچاری ڕوو لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل دەکەن،گەر بەمەبەست نیە دەبوو بەرلەدەرکردنی ئەو بڕیارە زەمینەسازی بکرێ بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی دەرمان دووچاری گرفت نەبنەوە .
ڕونیشیکردەوە،  لەکۆتاییدا وەزیری تەندروستی خاڵ بەخاڵ وەڵامی دامەوە کە ناتوانێ ئەو گرفتانە چارەسەر بکا کە هەمووی تایبەت بوون بە زۆنی سەوز ، بەڵام دوای دوو خولەک لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕیگەیاند کە ٥٠ تۆن دەرمانی وەک هاوکاری بۆ وڵاتی تورکیا ناردووە.
کامەران کەریم