پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە بەغداد دواکاریەکی هەڵەبجە دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاریان تاوەگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پاش گفتوگۆ لەگەڵ نەخۆشان و پسپۆڕانی تەندروستی لە هەڵەبجە سەبارەت بە نەخۆشانی گورچیلە کە بەداخەوە ژمارەیان لە زیادبووندایە داوامان لە وەزیری تەندروستی عێراق کرد بە کردنەوەی سەنتەرێکی شوشتنی گورچیلە لە هەلەبجە بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی ناوچەکە.

وتی  لە ئێستایا سەنتەرێکی سەربەخۆ لەو شارە نیە و دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکانیان بە بەراورد بە ژمارەی نەخۆشەکان زۆر کەمە.

ڕونیشیکردەوە، لە ئێستایا هەر نەخۆشێک لە هەفتەیەکدا پێویستی بە دووجار شتنی گورچیلەکانیان هەیە و لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ هەر جارێک 400 هەزار دینار وەردەگیرێت.

کامەران کەریم