1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / عكس


Mar 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ھۆڵی لەدایک بوون لە نەخۆشخانەی بیارەی سەر بە هەڵەبجە بە ئامادە بوونی ژمارەیەک بەرپرسی ناوچەکە و یەکێتی کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ  ڕێکەوتی (٢٠٢١/٣/٨) بە ئامادەبوونی بەڕێزان (میغایل سفۆبۆدا) کۆنسوڵی گشتی کۆماری چیک و( ئازاد تۆفیق) پارێزگاری ھەڵەبجە و( سەرتیپ علی ) لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ ی شارەزووری یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و ( شلێر غفور ) ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و ( نوخشە ناسح) قائیمقامی ھەڵەبجە و ھەروەھا بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەو چەند کەسایەتیەکی حزبی و حکومی لە ڕێو ڕەسمێکدا ھۆڵی لەدایک بوون لە نەخۆشخانەی بیارە کرایەوە.

،دئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  هەڵەبجە   بەزایەڵەی  ڕاگەیاند ، پار ساڵ گرێبەستێک لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە و کونسوڵی گشتی کۆماری چیک ئیمزا کرا بە بڕی (١٠٠٠٠٠$) سەد ھەزار دۆلار ،لە وڵاتی چیک و ئامێرەکان لە لایەن کۆمپانیا چیکیەکانەوە ئامادەبکرێت ،بەڵام دواکەت بە ھۆی دۆخی تایبەتی کۆڕۆناوە تا ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیھانی ژناندا وەک پڕۆژەیەک بۆ ژنان و ئافرەتانی دەڤەرەکە لە نەخۆشخانەی بیارە  کە دیاری ھەڤاڵ ( مام جلال ) بووە بۆ ھەڵەبجە و ھەورامان  ڕاگەینرا و ئەم ئامێرانە دابین کرا .

ناوبراو وتیشی ، جێی خۆیەتی سوپاسی بەڕێز قونسوڵی گشتی کۆماری چیک بکەین کە بە دڵسۆزانەو لێبڕاوانە کاری کردوە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەو ئێستا لە ھۆڵی لە دایک بوون لە نەخۆشخانەی بیارە دەتوانرێت بە کار بھێنرێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان .

ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ئەو دیاریەی ھەڤاڵ ( مام جلال ) بۆ ھەڵەبجە و ھەورامان نادیدە ناگرین ، ھەوڵە حکومی و حزبی و ڕێکخراوەی و سەرجەم پەیوەنیەکانمان دەخەیەنە گەڕ بۆ سەرپێ خستنی ئەو نەخۆشخانەیەو کردنەوەی بۆ خزمەت کردنی ھاوڵاتیان .

 

کامەران کەریم