نرخی مریشک دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی مریشک دادەبەزێت.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ناوخۆ نرخەكەی بەرزبووەتەوە، لە دوێنێوە هەناردەكردنی مریشك بۆ خوارووی عێراق راگیراوە.
باسی لەوەشکرد، ئێستا كیلۆی مریشک بە چوار هەزار و ٧٠٠ دینارە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو نرخی مریشک بۆ سێ هەزار دینار دابەزێت.
کامەران کەریم